سەرۆکی ئەمریکا دوای کوژرانی سێ هاوڵاتی وڵاتەکەی لە سوریا هەڕەشە دەکات و دەڵێت'' ئەمریکا وەڵامی داعش دەداتەوە و بێدەنگ نابێت.''
ترەمپ لە پەیامێکدا لە پێگەی ئێکس هۆشداریدا و ڕایگەیاند'' وەڵامی داعش دەدەینەوە و ئەگەر جارێکی دیکە هێزەکانی ئەمریکا رووبەڕووی هێرش ببنەوە، ئەوا وەڵامی توندیان دەدەینەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ١٣ی كانونی یەکەمدا له بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارێكی داعش له سوریا دوو ئه‌ندامی خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی ئه‌مریكی و كه‌سێكی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی كوژران و سێ سه‌ربازی تریش برینداربوون، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه رویدا و چه‌كداره‌كه كوژرا.
هاوکات، وته‌بێژی پنتاگۆن ئەوەی ئاشکراکردوە كه ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌ی له هێرشه‌كه كوژراوه، وه‌رگێڕ بووه و له ئێستاد لێكۆڵینه‌وه له‌م هێرشه ده‌كرێت.