مانگی سووری كوردی: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێم

مانگی سووری كوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند'' ئامادەین بۆ دابینکردنی هەمو جۆرەکانی هاوکاریەكی مرۆیی، فریاگوزاری و پزیشکی بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێم.'' 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانونی یەکە، هەریەكە لە هەدیە عەبدوڵا و دڵگەش عیسا، هاوسەرۆكانی مانگی سوری، بڵاویانكردەوە'' سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەن کە بەهۆی لافاوەکەوە قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.'' 

باسیان لەوەشکرد، مانگی سوری کوردی دەتوانێت هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ لێقەوماوان دابینبكات.

وتیشیان" ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی دەستبەجێ هەر بانگەوازێک بەمەبەستی پشتیوانی، کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتوە".

رۆژانی ٨ و ٩ی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی به‌خوڕی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان لافاو دروستبوو زیانێکی زۆری ماددی و گیانی هەبوو. 




PM:08:40:15/12/2025