کەشناسی: بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەبارێت..سلێمانی رەشەبایەکی بەهێزە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەی پێنج شەممەی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی گشتی کەشێکی زستانەیەو ناوچەکانی حاجی ئۆمەران وچەندان ناوچەی شاخاوی بەفرباریووەو سلێمانی رەشەبایەکی توندە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەک کەشناسی ئاماژەی بۆ دەکات ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمە بارانی کەم لە هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێکی کەم لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریە بەرزەکان.
بەگشتی کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ٢-٤ پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 
سبەی،کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە ناوچەشاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم/ک. لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕاپەرین خێرایی با هەندی جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠کم/ک. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٣ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٣ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران:١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: پلەی سیلیزی




AM:11:04:17/12/2025