سەرچاوەیەک، ئاشكرایدەکات، تورکیا پێگە سەربازییەکانی لە پارێزگای نەینەوا بەهێز دەکات و ژورێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی پێشکەوتوو دروست دەکات.
میدیا عێراقییەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕاینگەیاند'' تورکیا لە پێگە سەربازیەکەی لە بەعشیقە لە پارێزگای نەینەوا بەهێز دەکات.''
ئاماژە بەوەشكراوە، تورکیا، لەو شوێنە سەرقاڵی دروستکردنی ژورێکی ئۆپراسیۆنی پێشکەووتوە و کارەکانی زۆر بەپەلە ئەنجام دەدات.
باس لەوەشکراوە، دروستکردنی ئەو ژوورە ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانە بۆ فراوانکردنی بنکەکە و کردنی بە یەکێک لە خاڵە ستراتیژییەکان.
ئەو پێگە سەربازییە یەکێکە لە گرنگترینەکانی تورکیا کە بە سەدان سەربازی تورک و چەندین جۆر چەکی قورسی تێدایە هەروەها شوێنی هەڵدانی تۆپ و تەنانەت ڕێڕەوی تێدایە بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، تورکیا و پەکەکە لە هەنگاوی دانوستاندان بۆ ئاشتی و بەپێی ئەوەش بێت دەبێت تورکیا بوونی سەربازی خۆی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کەم بکاتەوە.
هەروەها، تورکیاش چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراق هەیە کە تێدا ئاماژە بەوەکراوە کە دەبێت هێزە سەربازییەکانی کەم بکاتەوە.