"ئەمجارە پارتی بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و دەستکەوتە نوێیەکان دەچێتە ناو دانوستانەکان"

 

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی دانوستاندن لەگەڵ حیزبەکان و تێڕوانینیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کراوە ولای خۆشییەوە ئەدامێکی تری دەڵێت" "ئەمجارە پارتی بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و دەستکەوتە نوێیەکان دەچێتە ناو دانوستانەکان".

رۆژی پێنجشەممە کومیتە ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و کەمێک لەمەوبەر چیا هەرکی ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە میدیای حزبەکەی راگەیاند" کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا "پارتی لە دانووستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوام بێت".

وتیشی" پارتی تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار وەک پشکی کورد".

هاوکات جوان ڕۆژبەیانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕایگەیاند" کە پارتی بڕیاری داوە بە پێکهێنانی دوو شاندی جیاواز بۆ بەڕێوەبردنی گفتوگۆکان، شاندی یەکەم بۆ دانوستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا، و شاندی دووەم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

ڕۆژبەیانی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمجارە پارتی بەپێی (ئیستحقاقی هەڵبژاردن) و دەستکەوتە نوێیەکان دەچێتە ناو دانوستانەکان، و شێوازی گفتوگۆکان جیاواز دەبێت لە پێشوو.

جەختیشی کردەوە، کە ئەگەر پێشتر سازش لەسەر هەندێک پۆست کرابێت بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی، ڕەنگە ئەمجارە ئەو هاوکێشەیە بگۆڕێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمیتەنی ناوەندی پارتی دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی نێوان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هات.







 




PM:03:43:18/12/2025