زۆرترین توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان لە هەولێر تۆماركراوە
بەپێی ئامارەكان لەماوەی دە مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر زۆرترین توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان تۆمار كراوە.
بەپێی ئامارەكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان: "له ماوه‌ی 10 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 6082 حاڵه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان تۆمار كراوه كه 2284یان له پارێزگای هه‌ولێر و 1440یان له پارێزگای دهۆك و 1023یان له پارێزگای سلێمانی و 798 یان له ئیداره‌ی گه‌رمیان و 396 یان له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و 178 حاڵه‌تیشیان له سنووری ئیداره‌ی سۆران تۆمار كراون”.
حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی له ماوه‌ی ئه‌و 10 مانگه‌دا، بریتین له: "30 حاڵه‌تی كوشتن و 33 حاڵه‌تی خۆكوشتن و 180 حاڵه‌تی سووتان و 73 حاڵه‌تی خۆسووتاندن و 116 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی و 5650 حاڵه‌تی سكاڵا تۆماركردن”.
به‌هار مونزیر چالاكوانی ژنان و به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی زیادبوونی دیارده‌كانی توندوتیژی دژی ژنان، به رۆژنامەی (باس)ی راگه‌یاند: "ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرسه‌یان به‌لاوه گرنگ نییه، تا ئێستا كه‌یسه‌كانی كوشتنی ژنان له هه‌رێمدا زۆر به كه‌مته‌رخه‌می ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌موویان هۆكاری زیادبوونی دیار ده‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسی توندوتیژی دژی ژناندا له بنكه‌كانی پۆلیس و دادگاكان‌دا رێگرن له كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان”.
به‌هار مونزیر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: "له وڵاتانی ده‌ره‌وه، كوردستان یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی به كوشتنی ژن له‌سه‌ر ناموس ناسراوه”.
ئه‌و چالاكوانه‌ی ژنان له‌باره‌ی رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، بۆچونی وایه كه: "ئه‌و كاریگه‌رییانه‌یان نییه بتوانن كه‌یسه‌كانی ژنان به‌ره‌و شوێنێك به‌رن، له‌نێو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌شدا زۆر به‌كه‌مته‌رخه‌می كار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ژنان ده‌كرێ”.
وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌فته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا، بووه‌ته بۆنه‌یه‌كی ته‌شریفاتی و قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌كه و پێدانی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی جێبه‌جێنه‌كراو، نه‌یانتوانیوه گۆڕانكاری له رێژه‌ی توندوتیژییه‌كانی سه‌ر ژنان بكه‌ن”.
PM:02:25:24/12/2014