به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند" گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیاتر پڕۆسه‌كه ئاڵۆز ده‌كات، به‌غدا ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه چاره‌سه‌ر بكات، كارێكی هه‌ڵه‌یه مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غدا تێكه‌ڵ بكرێن، ده‌شڵێت، "پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق دواده‌كه‌وێت".
به‌شیر حه‌داد، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی ڕاگه‌یاند" ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌ی كۆتایی مانگیش ئه‌نجام بدرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دیاریبكرێت، هێشتا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له عێراق دواده‌كه‌وێت، چونكه هێشتا ڕێکكه‌وتن نه‌كراوه بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستاش هیچ حكومه‌تێك له عێراق له‌واده‌ی خۆی پێكنه‌هاتوه، بۆیە " پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ش پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت".
بەشیر حەداد کەلەسەر پشکی پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی لە خوولی ڕابردوو وەرگرتبوو، دەڵێت"پاڵپشتی و پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م بۆ یه‌كگرتنی نێو ماڵی كورد له به‌غدا، چونكه بارزانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنی نێوماڵی كورد بوە و ویستویەتی كورد به یه‌كگرتویی بچێته به‌غدا و به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكه‌ن"..
باسی لەوەشکرد گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم بۆ به‌غدا زیاتر پڕۆسه‌كه ئاڵۆز ده‌كات، به‌غدا ناتوانێت كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات تا بگاته ئه‌وه‌ی كێشه‌ی خه‌ڵكی دیكه چاره‌سه‌ر بكات، كارێكی هه‌ڵه‌یه مه‌له‌فی هه‌رێم و به‌غدا تێكه‌ڵ بكرێن، كورد به یه‌ك گوتار بچێته به‌غدا پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، پێكهاته‌كانیش ناتوانن فشاری بخه‌نه سه‌ر.