یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند'' هاوكاری مرۆیی به‌په‌له پێشكه‌ش بەو ناوچانه‌ی هەرێم دەکات کە به‌هۆی لافاوە زیانیان به‌ركه‌وتوه.''
نوێنەرایەتی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه'' دوای ئه‌و لافاوه سه‌خته‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ له هه‌رێمی كوردستان دروستوبوه، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی ١٠٠ هه‌زار یۆرۆ وه‌كو هاوکاری مرۆیی دابینده‌كات بۆ پاڵپشتیكردنی زۆرترین زیانلێكه‌وتو".
باسی له‌وه‌شكردوه، زیاتر له ١٦ هه‌زار كه‌س ڕاسته‌وخۆ سودمه‌ند ده‌بن له‌م هاوكارییه مرۆییه.
ئه‌م پاره‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شدار ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی مانگی سوری عێراق له دابینكردنی هاوكارییه فریاگوزارییه زۆر پێویسته‌كان، له‌وانه پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خێزانه‌كان، هاوكاری خۆراك، پێداویستی زستانه، پاڵپشتی دارایی.
لە ڕۆژانەی ٨ و ٩ی ئەم مانگە بەهۆی بارانبارینەوە لافاوێکی زۆر لە هەرێم دروست بوو چەندین ناوچە زیانێکی زۆری گیانی و ماددیان هەبوو.