حکومەتی هەرێم پارەیەکی تر بەسەر کۆمپانیاکاندا دەسەپێنێت


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە  نوسراوێکدا داوا لە بەڕێوبەرایەتیەکان دەکات کە کۆمپانیا تۆمارەکان بەشداری باجدان بە کۆمپانیاییەکی پۆستە بکەن.  

بە پێی نوسراوێک کە لە ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥ بە واژۆی بڵند محەمەد مەولود، بەڕێوبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، زاخۆ، سۆران) کراوە، و تیایدا هاتووە "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٤٥٦٩ لە بەرواری ١٠/١٢/٢٠٢٥، پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان بەشداری سالانەی پۆستە بکەن لەگەڵ کۆمپانیای (Eagle post) لە ناو فەرمانگە بە مەبەستی بەشداری ساڵانەی پۆستە". 

بە پێی نوسراوەکە بەشدارییەکە بەم شێوەیە دەبێت: 
-سەرمایەی کۆمپانیا لە نێوان یەک ملیۆن بۆ ١٠ ملیۆن بوو،  دەبێت ٢٥ هەزار کرێی ساڵانەی پۆستە بدات.
-سەرمایەی کۆمپانیا لە یەک ملیۆن تا ١٠٠ ملیۆن بوو، ٥٠ هەزار کرێی ساڵانەی پۆستە بدات.
-لە ١٠٠ ملیۆن زیاتر بوو، دەبێت ١٥٠ هەزار کرێی پۆستە بدات.
-کۆمپانیا بیانییەکان، دەبێت ٣٠٠ هەزار کرێی پۆستە بدەن. 

لە بارەی کۆمپانیای ئیگڵ پۆستەوە لە وێب سایتی فەرمی خۆیاندا نووسراوە " دابینکەرێکی پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاری پۆستە لە هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە". 




AM:01:04:25/12/2025