پارتی چوار کەسی كاندید كردووە بۆ پۆستی جێگری دووەم سەرۆكی پەرلەمانی عێراق

سەرچاوەیەک ئاشکرایدەکات، مەکتەبی سیاسی پارتی لیستی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشکەش بە سەرکردایەتی حزبەکەی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە نزیکە لە پارتی  بە میدیاکانی راگەیاندووە'' شاخەوان عەبدوڵا، رێبوار هادی، فەرهاد ئەتروشی و ئەشواق جاف لە کاندیدەکانن، بەڵام هێشتا بابەتەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.'' 

وتیشی'' سەرکردایەتی پارتی چەند کاتژمێرێک پێش دانیشتنی پەرلەمان ناوی کاندیدەکە ڕادەگەیەنێت.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە دووسبەی دووشەممە کاتژمێر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و 
سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجامدەدرێت لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی.




AM:12:09:28/12/2025