پەرلەمانتارێکی پارتی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاتە دەنگ و ڕایگەیاند'' پیلانگێڕیەک دژی پارتی و کورد هەیە.''
شێروان دوبەدانی پەرلەمانتاری پارتی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە نوێترین لێدوانیدا باسی لەوەکرد، پیلانگێڕیەک دژی پارتی و کورد هەیە، نایانەوێ شاخەوان عەبدوڵا ببێتەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمان.
ئەمەش دوای ئەوەی لەخولی یەکەم کاندیدی پارتی تەنها ۱۱۷ کورسی بەدەستهێنا، لەبەرامبەردا د.ڕێبوار کەریم کاندیدی ڕەوتی هەڵوێست ۱٥۳ دەنگی بەدەستهێنا.
هاوکات، هێشتا ئەو پۆستە یەکلای نەکراوەتەوە و بڕیارە لە خولی دووەمدا یەکلای بکرێتەوە.