ڕێباز حەملان: ئیرادەی پارتی بە هیچ زاڵمێک نەشکێنراوەو ناشکێندرێت

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت، ڕایگەیاند”هەموو لایەنەکانی عێراق و وڵاتانی جیرانیش دەزانن تەنها و تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد بەرگری لە مافە دەستورییەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکات.” 

ڕێباز حەملان، لەبارەی هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی” بۆ هەموو خەڵک روونبوەوە ئەو حیزبە بچوکانەی کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغداد و بەپشتیوانی لایەنی تری هەرێم دروستکراون، وەک بوکەڵە بەدەست ئەم لایەن و ئەولایەن بەکار دەهێنرێن ئامانجەکەی دیاربوو، بۆ سەپاندنی سیستمی مەرکەزیەت و لاواز کردنی هەرێمی کوردستان بە لێدان لە کاندیدەکانی پارتی بۆ پۆستە باڵاکانی عێراق. "

باسی لەوەشکرد، وەفدی پارتی بەفەرمی مەرجەکانی خۆی بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتووه كه دەبێت مافە دەستورییەکانی هەرێم بچەسپێنرێت و جێ بەجێ بکرێت ..

ڕێباز حەملان دەڵێت” ئەوەی شەوی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق رویدا گەلە کۆمەکێی هەندێ لایەنی کوردە کە دەستەمۆی هەندێ لایەنی عێراقین بۆ دژایەتیکردنی پارتی کە یەکسانە بە دژایەتی کردنی گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان.” 





AM:11:23:30/12/2025