فەرماندەی گشتی هەسەدە بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی سوریا دەکات و هیوای ئاشتی و ئاسایش دەخوازێت.
چوار شەممە، ٣١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی سوریا دەکەم بە هەموو پێکهاتە و ڕەنگەکانیەوە، هەڤاڵانی شەڕڤان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان".
مەزڵوم عەبدی دەڵێت "لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا جەخت لەسەر نوێکردنەوەی بەڵێن و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە لەپێناو بنیادنانی سووریایەکی گەشەسەندوو کە خێر و ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت و هەموو رۆڵەکانی وڵات تێیدا لە سایەی ئاسایش و سەقامگیریدا بژین".
هەروەها مەزڵوم عەبدی بە مەبەستی لە نزیکەوە
پیرۆزباییکردن و سوپاسکردنیان سەردانی سەنگەرەکانی هەسەدەی کرد.
وێنەکان: