تەندروستی سلێمانی: ساڵی رابردوو ١٠ هەزار منداڵ لەدایک بووە

تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایکبوونی منداڵانی لە ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە نزیکەی ١٠ هەزار منداڵ بووە، پێنج هەزار و ٥٢٨ یان بە سروشتی و چوار هەزار و ٣٢٠ یا بە نەشتەرگەری لە دایکبوون.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نۆ هەزار و ٨٤٨ منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون.

باس لەوەشکرداوە: لەو ژمارەیە پێنج هەزار و ٩٦ منداڵیان كوڕ بوون و چوار هەزار و ٧٥٢ منداڵیان كچ بووە، هەروەک پێنج هەزار و ٥٢٨ منداڵیان بە سروشتی لەدایكبوون، چوار هەزار و ٣٢٠ منداڵیش لە ڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

لە بەشێکی دیکەی ئامارەکەدا هاتووە: ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ٤٢ هەزار و ٧٢٣ جنەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە ١٣ هەزار و ١٠١ نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری ١٧٩ حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و نۆ حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە تۆماركراون.



PM:04:34:01/01/2026