بەنداوی سماقوڵی سەرڕێژ دەبێت

‌بەنداوی سماقوڵی دوای سەرڕێژ بوونی

بەنداوی سماقوڵی لە سنووری قەزای کۆیە، بەهۆی بەرزی ڕێژەی بارانبارینەوە بە تەواوی سەرڕێژ بوە.

هەینی، ٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕێژەی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو وایکرد دوێنێ شەو بەنداوی سماقوڵی وەک چوارەم بەنداوی هەرێمی کورداستان سەرڕێژ ببێت، بەنداوەکانی شەوگێڕ، دێگەڵە، حەمامۆك، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سەر ڕێژبوون .

بەنداوی سماقوڵی ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە و توانای گلدانەوەی هەشت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم باران بارین تا ئەم شەو بەردەوامی دەبێت. 





PM:12:57:02/01/2026