له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی زۆری له‌ناوچه‌ی شه‌نگال کشاندۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س هۆکاری ئه‌و کشانه‌وه‌یه بزانێت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی راگه‌یاند" له‌سه‌ره‌تای هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ر شه‌نگال پارتی دیموکراتی کوردستان هێزێکی زۆری زێره‌ڤانی‌و یه‌که‌کانی هه‌شتای بردبووه به‌ره‌ی شه‌ڕی شه‌نگال، به‌ڵام دوو رۆژه به‌بێ هیچ هۆکارێکی راگه‌یه‌ندراو به‌شێکی زۆری ئه‌و هێزانه کشێنراونه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆک".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد که ئێستا هێزی هه‌ڵگوردی پارتی که‌سه‌ر به‌یه‌که‌کانی هه‌شتایه، له‌گه‌ڵ چه‌ند لیوایه‌کی یه‌که‌ی حه‌فتا که سه‌ر به‌یه‌کێتی نیشتیمانیه له‌گه‌ڵ چه‌ند لێوایه‌کی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانی پاراستنی گه‌ل‌و گه‌ریلاکانی په‌که‌که له‌وێ ماونه‌ته‌وه‌و ناوبه‌ناو هێرشده‌که‌نه سه‌ر بنکه‌کانی داعش.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی سپی چه‌ند رۆژی یه‌که‌می نزیک بوونه‌وه له شه‌نگاله‌وه ژماره‌یه‌کی بێشوماری پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی پارتی به هه‌موو جۆره چه‌کێکه‌وه له ناوچه‌ی شه‌نگال بوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو کشاونه‌ته‌وه.
تا ئێستا جگه له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شه‌نگال‌و پێشڕه‌ویه‌کانی گه‌ریلاکانی په‌که‌که شوێنه ستراتیژیه‌کانی ناو شاره‌که به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن.
لەکاتێکدا ئەم هەواڵە بلآودەبێتەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە کە هیچ هێزێک پآشەکشەی کردبێت.