کاندیدێکی پێشووی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە کێشەکانی لەگەڵ ئەو حیزبە دەڵێت'' زۆر قێزەونە بریاڕ بۆ کەسانێک بدرێت و فەرزی بکەن بەسەریدا.''
مهاباد شێخ حەمە ئەمین کە هاوسەری فایەق گوڵپی یە لەسەر لیستی یەکێتی کاندیدبوو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە''
باسی لەوەشکرد، سەبارەت بە کاندید بوونم پاڵپشتی خێزان و دەوروبەرم بوەهۆی زیاتر خۆم ماندووبکەم بەسەرکردنەوەکانم زۆرتربکەم لەپێناو ئامانجێکدا بۆ خزمەت کردنی زیاتر ئەوەی پێمان بکرێت بۆ کوردونەتەوەکەمان .
وتیشی'' بەلام لەکۆتایی نزیک بوونەوە لەرۆژەکانی بریاردان بۆمان پێچەوانە بوویەوە بۆ هەندێکیان کە کاریگەریان لەسەر بوو، ئەنجامە کە جۆرێکی تر دەردەچوو دیارە بەو یستی خۆیان نەبوو بەداخەوە جێگای نیگەرانییە رێگری لەخاوەنی ئیرادەی خۆیان بکەن.''
ئەمە قسانەی لە کاتێکدایە کە هاوسەرەکەی فایەق گوڵپی پێشمەرگەی کۆن و پزیشکی شۆڕش دەڵێت'' كاتێك پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتە پێشەوە، یەکێتی داوای لە هاوسەرەکەم کرد خۆی کاندید بکات و من گوتم یەکێتی هەموو گیانی فێڵ و پیلانگێڕییە، بڕوایان پێ مەکە، لە کۆتایدا هاوسەرەکەم خۆی کاندید کرد بەڵام یەکێتی دژی بوون داوایان دەکرد دەنگی پێنەدرێت.''
لە کۆتای قسەکانی مهاباد شێخ حەمە ئەمین وتی'' ئەم حاڵەتەم بینی بۆیە بووە جێگای نیگەرانیم بریاربۆ کەسانێک بدەن بەئیرادەی خۆت نەبێ وفەرزی بکەن بەسەرتا وەک بێ هەستێک وبێ گیانێک بەراستی دیاردەیەکی زۆر قێزوون وناشیرینە ئەم جۆرە رەفتارانە.''