تەندروستی سلێمانی: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٢٠ هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بە وتەی بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستی سلێمانی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٣٢٠ هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ٣٢٠،١٣٧ كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە ، لەو ژمارەیە ٢٣٨،٧٧٢ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و ٦٩،٦٣٢ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار ٦٨,٦٦٦ نەخۆش داخڵ كراون ، لەو ژمارەیە ٢٠,٥٤٨ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و ١٠,٧٩٠ نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و ٨,٢٣٣ نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و ٨,٦٤٤ نەخۆش لەبەشی هەناوی و ٥,٦٨٧ نەخۆش لەبەشی شكاوی بووە.

هاوكات ساڵی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی شار ١٤,٢٤٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و ١٠٤,٤٥٩ تیشك گیراوە ، هەروەها ٤١،٦١٥ سۆنەر و ٨٧١,٥٩٠ شیكاری تاقیگەیی و ٢٣،٨٢٩ هێڵكاری دڵ و ٣،٦٤٦ ئیكۆ و ٧,٨٥٥ چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.



PM:08:14:06/01/2026