هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشكرایدەکەن، ژمارەی شەهیدانی شەڕەکە بۆ ١٢ شەهید و برینداربوونی ٦٤ هاوڵاتی مەدەنی بەرزبووەتەوە
هەسەدە ڕایگەیاند'' ژمارەی قوربانیانی هێرشە هەڕەمەکی و دڕندانەکەی گروپەکانی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب، بەپێی تاوەکو ئێستا، بۆ ١٢ شەهید و ٦٤ برینداری مەدەنی بەرزبووەوە.''
ئەمە لەکاتێکدایە کە هێشتا ژمارەیەک قوربانی مەدەنی لەژێر داروپەردووی ئەو باڵەخانانەدا ماونەتەوە کە بەهۆی تۆپبارانەکانەوە ڕووخاون.
هەسەدە دەڵێت'' ئەو ژمارەی زۆرەی قوربانیان لە ئەنجامی تۆپبارانی بەردەوام و چڕی تانک، تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دێت کە گەڕەکە نیشتەجێبووەکان و پڕ لە مەدەنییەکانی کردووەتە ئامانج.'''