وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم بۆ هەسەدە: هیچ دەوڵەتێک هاوکاریتان ناکات

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشقی کرد بۆ سەر گەڕەکەکانی (شێخ مەقسود و ئەشرەفییە) لە شاری حەلەب. 

حەمەی حەمەسەعید، پەیامێکی ئاڕاستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و پێشنیاری بۆ کردن کە پێش ئەوەی لە حەلەب بشکێن، بەرەیەکی نوێی شەڕ لە (دێرەزوور) یان هەر شوێنێکی دیکە دژی هێزەکانی حکومەتی سوریا بکەنەوە.

 چونکە پێیوایە شکستی کورد لە حەلەب ڕێگ خۆش دەکات بۆ هێرشی فراوانتر و گشتگیرتر بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، حەمەی حەمەسەعید داوای لە سەرکردایەتی هەسەدە کرد کە تەنها پشت بە توانا و هێزی خۆیان ببەستن. 

هۆشداری پێدان کە چاوەڕوانی هیچ دەوڵەت و لایەنێکی دەرەکی نەبن بۆ ئەوەی بە هانایانەوە بێن، بەڵکو دەبێت بە ستراتیژێکی سەربازیی نوێ ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە.




PM:09:03:08/01/2026