لە بارەی شەڕی شێخ مەقسود بارزانی و توم باراک پەیوەندیەکی تەلەفونی گرێدەدەن


لە بارەی شەڕی شاری حەلەبی سوریاوە کە هێرشدەکرێتە سەر دوو گەڕەکی کورد لەلایەن هێزەکان ئەلشەرعەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ کاروباری سووریا (کە هاوکات باڵیۆزی ئەمریکایە لە تورکیا) ئەنجام دەدرێت.
 
بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییەدا دوایین هەڵکشان و " گرژییەکانی سووریا و شاری حەلەب" تاوتوێ کراون.
 
بارەگای بارزانی دەشڵێت" هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە؛ پێویستە هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان نەمێنن و بارودۆخ ئاسایی ببێتەوە."
 
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بارزانی و نێردەکەی ترەمپ هاوڕابوون لەسەر ئەوەی "هەنگاوی جیدی بۆ بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی بنرێت."

ئەمرۆ سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات و لەو پەیوەندییەدا شەرع جەخت دەکاتەوە کە مافی پێکهاتەکان بە کوردیشەوە دەپارێزێت.
 




PM:10:23:09/01/2026