دروست بوونی تەم بەردەوامی دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە تەم بەردەوام دەبێت و مەودای بینین لە هەندێک شوێن بۆ کەمتر لە ١ کم کەم دەبێتەوە و بەفر وباران بارین دەستپێدەکات.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشانسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە  کەشی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەناوچە  سنووریەکانی رۆژهەڵات و بەشێک لەپارێزگای سلێمانی( سەنتەر شار تاکوو ناو چە سنووریەکان) پێشبینی بەردەوامی دروست بوونی تەم دەکرێت بەرێژەی جیاجیا تاکو کاتەکانی درەنگانی شەو. وەهەروەها لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی تری بەفر و باران  لەدەریای سپی ناوەراست کەوا لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری دەگاتە هەرێم سەرەتا لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمەباران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی  ناوەراستی هەرێم وە داباراین بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان  دەست پێدەکات وە بەردەوام دەبی لەکاتەکانی درەنگانی شەو. 

 
ئاماژەی بەوەش دەدات کە خێرای با  لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( ٥ – ٢٠ ) کم/ک.بۆ کاتەکانی نیوەرۆ تاکو دوایی نیوەرۆ خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠  کم/ک . 

کەشناسی ئاشکراشی دەکات کە مەودای بینین / لە نێوان  ( ٧ – ٩ ) کم دەبێت. لەناوچەکانی بوونی تەمی بەهێز کەمتر لە ١ کم بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوو وە ئێوارە.

ئەوەشی خستەڕوو کە پلەکانی گەرما بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە (١- ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە. 

هەولێر ١٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران ٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٢- پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٠ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی 
کەرکوک ١٤ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٦ پلەی سیلیزی

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێ شەممە  کەشانسی هەرێم دەڵێت" کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەرتاسەری هەرێم بەشێوەی نمە باران وبەفر بارین لەناوچە بەرزەکاندا شایانی باسە کاریگەری نا سەقاگیری ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی چوارشەممەو خێرای با لەناوچەکانی سنووری گەرمیان ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی ٣٠ کم/ک تاکوو کاتەکانی ئێوارە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە مەودای بینین  لەنێوان ( ٦– ٨) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( ٤- ٦ ) کم دەبێت.

بەپێی کەشناسی پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرمای نزم دەبێتەوە بە ( ٣ – ٤ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :١١ پلەی سیلیزی
پیرمام ٨ پلەی سیلیزی
سۆران ٣ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ١- پلەی سیلیزی 
سلێمانی ٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ٩ پلەی سیلیزی
دهۆک ٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ٧ پلەی سیلیزی 
کەرکوک ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ١٢ پلەی سیلیزی




AM:10:32:12/01/2026