چالاکوانی بواری ژنان بە تووندی لەسەر قسەکانی مەلامەزهەر سەبارەت بە ژن هاتە دەنگ و وتی" بێدەنگبون لەئاست ئەو بێڕێزیەی مەزهەر خوڕاسانی ، خزمەتکردنە بە دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی، بەڵێ بۆ دادگایکردنی ".
پەیمان عیزەدین چالاکوانی بواری ژنان و پەرلەمانتاری پێشوو سەبارەت بە قسەکانی مەلا مەزهەر خوڕاسانی لەسەر ژن و پێگەی و شەرڤانانی ژن لە هەسەدە رایگەیاند" مەزهەر خوڕاسانی ، بەتەنیا دژی ژن قسەی نەکرد ، ئەو لەهەرێمی کوردستاندا لایەنگیریی ئەحمەد شەرعی تیرۆرستی ، ڕەگەزپەرستی کرد".
وتیشی" لەهەرێمێکدا کە سەرکردە کوردەکان ڕێزی لێدەنێن ، ئەو دێت ئاسان ئاسان ، ڕاشکاو و بێ پێچ و پەنا دژی کورد قسە ئەکا، دژی ژن ژەهر بڵاو ئەکاتەوە".
هەروەها دەشڵێت" بێدەنگبون لەئاست ئەو بێڕێزیەی مەزهەر خوڕاسانی ، خزمەتکردنە بە دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی، بەڵێ بۆ دادگایکردنی ".