دوو ڕۆژە ئەدمینی شارەزور نێت، دەستگیرکراوە و هاوسەرەکەشی دەڵێت "بە مەرجی دروستكردنی ڤیدیۆیەكی پەشیمانبوونەوە ئازادی دەكەن ئەمەش زۆر نیگەرانی كردووین".
پێنج شەممە، ١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، سەنتەری میترۆ بڵاویکردوە " میترۆ نیگەرانە لە مامەڵەكردنی قائیمقامی قەزای شارەزوور لەگەڵ پەیجی شارەزور نێت و داوادەكەین فشار لەسەر ئەدمینەكەی (عەدنان حەمە عەزیز) هەڵبگرێت و بە كەفالەت ئازاد بكرێت".
ئاڵا حەمە ڕەشید ، هاوسەری عەدنان حەمە عەزیز، بە میترۆی وتوە " سێ شەممە ١٣ كانونی دووەم، هاوسەرەكەم چووە بەپیر داوایەكی یاسایی كە قائیمقامی قەزای شارەزوور لەدژی تۆماركردبوو، نەگەڕایەوە دەستبەسەر كرا، داوا یاساییەكە پەیوەندی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكەوە كە تیایدا پەیجی شارەور نێت ویستۆێتی بەراورد لەسەر كارەكانی بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن قائیمقامی شارەزوور بكرێت".
سەنتەری میترۆ لە کۆتایی بڵاوکراوەکەیدا وتویەتی " وێنەیە هیچ سوكایەتی و ناوزڕاندنێكی تیا نییە و داوا لە قائیمقامی شارەزوور دەكەین، داوای یاساییەكەی لەسەر ئەدمینی پەیجی شارەزوورنێت بكشێنێتەوە و ئازادبكرێت".