بەپێی رێککەوتنی ١٠ کانوونی یەکەمی نێوان گۆڕانو یەکێتی، قائیمقامی کەلار بەر گۆڕان دەکەوێت، لەچەند رۆژی رابردوودا گۆڕان ئەو پرسەی یەکلاییکردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە شەهاب ئەحمەد بکاتە قائیمقامی قەزای کەلار.
ناوبراو دەرچووی زانکۆیە، پێش دروستبوونی گۆڕان کادیری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووەو چەندین پۆستی جیاجیای وەرگرتووە لەوانە کارگێڕی مەڵبەندی گەرمیان و جێگری مەڵبەنی کفری بووە، دواتر یەکێک بووە لە کادرەکانی باڵی ریفۆرمی ناو یەکێتی و پاشان پەیوەندی کردووە بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە.