عێراق داوا لەئەمەریكا دەكات سوننەكان پڕچەك بكات
سەلیم جبوری
راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت داوا لە ئەمەریكاكراوە تا سەد هەزار عەشیرەی سوننەی عێراق بۆ شەڕ دژی چەكدارانی داعش پڕچەك بكات.
"وەحدە جەمیلی" راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی ئەناتۆڵی راگەیاند كە سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لەئەمەریكا كردوە تا عەشیرە سوننەكان لەپارێزگاكانی نەینەوا، دیالەو سەڵاحەدینو باقی عەشیرەكانی دەوروبەری بەغدا پڕچەك بكات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە ژمارەیەك لە سەركردەكانی سوننەكانو چەندین نوێنەری پەرلەمانی عێراق لەكۆبوونەوەی جۆن مەكینو سەلیم جبوری بەشدارییان كردوە.
PM:04:22:27/12/2014