مارک ساڤایا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆش تۆما باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
ئاژانسی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، مارک ساڤایا، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی هاوکاتە لەگەڵ چالاکییەكی دیپلۆماسی فراوانتری ئەمریکا کە پەیوەندی بە دۆسییەكانی عێراق و سووریاوە هەیە.
هاتنی ساڤایا بۆ هەولێر لەكاتێكدایە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ شەممە، تۆم باراک، نوێنەری ترەمپ بۆ سووریا بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆببێتەوە، لە چورچێوەی هەوڵەکانی ئەمریكا بۆ نێوەندگیری نێوان هەسەدەو حكومەتی دیمەشق و بەرگرتن لە هەڵكشانی سەربازی زیاتر.