گۆڕان پرسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای سپاردووه به لیژنه‌یه‌کی 7راوێژکاری که‌سی تایبه‌تمه‌ند.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند پرسی ئه‌و سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه به‌و پێیه‌ی پسۆری ده‌وێت سپێردراوه به رایه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاران و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه سپاردوویانه به لیژنه‌یه‌کی 7 که‌سی پسپۆر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی" ئه‌و لیژنه 7 که‌سیه هه‌موویان شاره‌زای ئه‌و بواره‌ن وچه‌ند پێودانگه‌یه‌کیان داناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وانه‌ی خۆیان کاندید کردووه بۆ ئه‌و پۆسته".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه سپی، ئه‌و پێودانگانه‌ش بڕوانامه‌و شاره‌زایی و تێگه‌یشتن له سیسته‌می کار‌و توانای ئیداری و ناو ناوبانگی ئیش و ناوبانگی کۆمه‌ڵایه‌تی و بڕوابوونی به بنه‌ما گشتییه‌کانی گۆڕان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی "له رۆژانی داهاتوودا ئه‌و پرسه به‌ته‌واوی یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌و لیژنه‌که بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن".