لە سلێمانی چەندان رێگا دادەخرێت


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکات کە بەهۆی بەفروبەستەڵەکەوە چەند رێگایەک دادەخات.

ئێوارەی هەینی ٢٣ ی کانوونی دووەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کەئەم ڕێگایانەی خوارەوە بەربەستکراوە بەهۆی هەبوونی بەفری زۆر و بەستنی ڕێگاکە:

- چاڤی لاند ـ گۆیژە

-دۆڵەمیران ـ هەڕووتە ـ شاخی گۆیژە لە فلکەی ئەحمەد گرێدەرەوە

- ڕێگای تونێلی پێشڕەو لە ئێستادا کراوەیە و گرفتی تیا نییە، بەڵام رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفت دروست ببێت و بەربەست بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو ڕێگایانە نەکەن کە ئاماژەمان پێکرد و تیمەکانی هاتووچۆ لە ئێستادا سەرقاڵی نەهێشتنی ئەو قەرەباڵغییەن کە لەو ڕێگایەدا هەیە.




PM:07:50:23/01/2026