راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دواخستنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن و جەختی کردەوە کە دانیشتنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا سێشەممە، ٢٧ی کانوونی دووەم بەڕێوەدەچێت.
ئەم روونکردنەوەیەی پەرلەمان دوای ئەوە هات کە چەندین سەرچاوە پێشبینی کردبوو دانیشتنەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام نەدرێت.
لە ئێستادا ١٩ کاندید بۆ پۆستەکە ماونەتەوە، کە دیارترینیان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیە.
بەپێی ماددەی ٧٠ی دەستوور، سەرۆک کۆمار پێویستی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەیە، ئەگەر نا، کێبڕکێ دەکەوێتە گەڕی دووەم لەنێوان ئەو دوو کەسەی زۆرترین دەنگیان هێناوە.