هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان که به‌شی هه‌ره زۆریان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕی داعشن، تا ئێستا مووچه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م و کانوونی یه‌که‌میان وه‌رنه‌گرتووه.
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه په‌یوه‌ندییان به ماڵپه‌ڕی سپی میدیاوه کرد گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که سه‌ری زمان و بنی زمانی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیرو به‌رپرسه حیزبیه‌کان " وه‌سف و هه‌ڵدانه به‌شان و باهۆی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی هه‌ردوو مانگی تشرینی دووه‌م و کانوونی یه‌که‌ممان وه‌رنه‌گرتووه".
سپی میدیا لای خۆیه‌وه له هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی ناو هێزی پێشمه‌رگه له راستی و دروستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پرسیه‌وه‌و بۆی ده‌رکه‌وت که هه‌ر دوو مامنگی تشرینی یه‌که‌م و کانوونی یه‌که‌م هێزی پێسمه‌رگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.