ئەمڕۆ لە پارێزگای موسڵ دەنگ لەسەر کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری درا و پارتی چوار پۆستی نوێی وەرگرت.
بە گوێرەی هەواڵی میدیایی پارتی ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ، دەنگ لەسەر کاندیدی کۆمەڵێک بەرپرسی ئیداری درا و غەزوان داودی لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکوو جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، هەڵبژێردرا.
هەروەها هەر لو کۆبوونەوەکەدا هەرسێ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک، قەحتانیە و قەیرەوانیش بۆ کاندیدانی پارتی بوو.