ئۆتۆمبیلێكی به بۆمب چێنراو له خاڵێکی پشکنین له‌شاری عه‌فری له رۆژئاوای کوردستان ته‌قیه‌وه‌و له ئه‌نجامدا 8 که‌س بوونه قو‌ربانی که ج‌گه له‌شه‌رڤانان خه‌ڵکی مه‌ده‌نیشی تێدایه.
یه‌په‌گه رایگه‌یاند " ئه‌مرۆ 28 کانونی یه‌که‌م ئۆتۆمبیلێک بۆمب چێنراو که خاڵی پشکنینی ( قتمه)ی ده‌روازه‌ی عه‌فرینی کردبووه ئامانج ته‌قیه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا 8 که‌س شه‌هیدبوون که له‌نێویاندا خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و مناڵیشیان تیدایه".
یه‌په‌گه رێکراوی داعشی به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله تاوانبار کرد.
عفرین یه‌کێکه له‌کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا دانیشتوانه‌که‌ی پێش رووداوه‌کانی سوریا 700 هه‌زار هاوڵاتی بوو، ئێستا گه‌یشتۆته یه‌ک ملیۆن هاوڵاتی و تا راده‌یه‌کی باش له‌ژێر سایه‌ی حوکمی کوردا، ئارامه.