وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی دەنگۆکانی کشانەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و هەواڵەکان بە "چەواشەکاری" ناودەبات.
پێنج شەممە، ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند "راست نین، هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ناوچەکە بە هاوئاهەنگی حکومەتی سوریا چالاکییەکانیان بەردەوامە، گرنگە بایەخ بە هەواڵی لەو شێوەیە نەدرێ کە مەبەست لێی چەواشەکارییە".
سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سەردەمی بەشار ئەسەد کە تورکیا پاڵپشتی دەکردن لە بەهاری ٢٠٢٨ ئۆپراسیۆنێکیان بە ناوی "چڵە زەیتوون" کردە سەر عەفرین و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی "کانیی ئاشتی" بۆ سەر سنوری گرێ سپی و سەرێ کانیی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا و داگیریان کرد و تا ئێستا ئەم ناوچانەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی تورکیادان.