هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت


بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و هۆشداری دەدات لە دروستبوونی لافاو و دەڵێت "پێشبینی دەکرێ درەنگانی شەوی هەینی لە سەر شەممە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین".

پێنج شەممە، ٥ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند "لەکاتەکانی دوای دوای نیوە شەوی هەیەنی تا پێش نیوەڕۆی شەممە بارانی پچڕپچڕ دەبێت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم، سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووک و ڕاپەڕین وە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور تەنها کەمێک نمە باران دەبێت،  پاشان کاریگەری شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە و سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە" و "لە ماوەی ئەم شەپۆلە بەفر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت".

"لە کاتەکانی پێش نیوە شەو تا پێش بەرەبەیانی یەک شەممە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بەلێزمە لە ناوچەکانی سنوری دهۆک، بەردەڕەش، هەولێر، کۆیە و بەشێک لە سنوری ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ئاکرێ ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی دهۆک هاوکات تێکەڵەی بارینی بەفر و باران دەبێت لە ئیدارەی سۆران، وە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبارێت، بەیانی ڕۆژی یەکە شەممە باران بارین لە سەر پارێزگای هەولێر و دهۆک زۆر لاواز دەبێت و تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم سلێمانی و هەڵەبجە وناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت"، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی وا دەڵێت. 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ئەوەشی وتوە "وە لە کاتەکانی شەوی یەک شەممە لە سەر دوو شەممە کاریگەری باران بارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بە نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕپچڕ وە لەدوای نێوەڕۆ وە دیسان کاریگەری لاواز دەبێت لە سەر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەڵام کاریگەرییەکەی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات  سلێمانی و هەڵەبجەو ناوچەشاخاوییەکان دەبێت".

لە بارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە  بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی دەڵێت "پلەکانی گەرما ٣-٥  پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ".

خێرایی باش بە پێی پێشبینییەکان بەم شێوەیەیە "١٥-٢٥ کم/ک دەبێت،  ڕۆژی شەممە لە هەولێر چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/ک، وە لە سلێمانی خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٤٥ کم/ک ڕۆژی دووشەممە".




PM:11:28:05/02/2026