سەڕەرای رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند" بە هیچ شێوەیەک لە سووریا ناکشێینەوە و تورکیا ئاساییشی خۆی دەپارێزێت لە بەرامبەر تیرۆر".
رۆژی دووشەممە یەشار گولـلەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا دەنگۆکانی کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لە سووریا ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند" هیچ پلانێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە."
باسی لەوەشکرد، تەواوی سیناریۆ و ئەگەرەکان کراوەن بەڵام کشانەوە لە بەرنامەدا نییە و تا کاتی کۆتاییهێنان بە مەترسی و تیرۆر دەمێننەوە لە وڵاتەکەدا.
وەزیرە تورکییەکە ئاماژەی بەوەکرد سەرباری ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشەق ئەنقەرە ئاساییشی خۆی بۆ گرنگە و بەوپێیە مامەڵە دەکات و ڕێگە بە چالاکیی تیرۆرستی و جوداخوازیی نادات کە ببێتە هۆی تێکدانی ئاساییشی تورکیا.