یەكێتی بەڵێندەران: دابەشكردنی 250 ملیاردینار بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەڵێندەرانە
یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان وه‌زاره‌تی دارایی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات كه "به‌ڵێنده‌ران هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ" و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌وسیستمی دابه‌شكارییه رازی نین كه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران ده‌یه‌وێت دابه‌شی بكات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوه، یه‌كێـتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی سلێمانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه، شێوازی ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له خزمه‌تی به‌ڵێنده‌ردا نیه‌و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌ڵێنده‌رانه و وه دووره له كاری ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كراوه و دوره له‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له 22/12/2014 دا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و شاندی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران كراوه بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكه‌مان نه‌درێته‌وه ئه‌وا ئه‌م كێشه‌یه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م (داواكاری گشتی) بۆ زانینی بڕی ڕاسته‌قینه‌ی دابه‌شكراو. له‌گه‌ڵ هۆكاری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ران بۆ ماوه‌ی (11) مانگ.
دەقی بەیاننامەكە:
( بەیاننامە )
دوابە دوای ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەرواری 30/12/2014 دا سەبارەت بە دابەشكردنی ( 250 ) دوسەدو پەنجا ملیار دینار بەسەر بەڵێندەراندا . ئێمە ماوەی دوو مانگە لە كۆبونەوەو چاوەروانیداین لەگەڵ بەرێزانی وەزارەتی دارایی و ئابووری وە نەگەیشتین بە هیچ ئەنجامێك كە لە خزمەتی بەڵێندەراندا بێت .
بۆیە دەمانەوێت بۆ رای گشتی روونبكەینەوە كە شێوازی ئەم دابەشكردنە لە خزمەتی بەڵێندەردا نیەو بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەڵێندەرانە و وە دوورە لە كاری ئەو سیستەمەی كە بانگەشەی بۆ دەكرا و وە دورە لەو رێكەوتنەی كە لە 22/12/2014 دا كە لەگەڵ بەرێز وەزیری دارایی و شاندی یەكێتی بەڵێندەران كراوە بۆیە ئەگەر وەڵامی داواكەمان نەدرێتەوە ئەوا ئەم كێشەیە دەخەینە بەردەم ( داواكاری گشتی ) بۆ زانینی بڕی ڕاستەقینەی دابەشكراو .لەگەڵ هۆكاری وەڵام نەدانەوەی بەڵێندەران بۆ ماوەی ( 11 ) مانگ .
وە لە هەمانكاتدا ( وەزارەتی دارایی و ئابووری ) بەكەمتەرخەم دەزانین كە هیچ وەڵامێكی راستەقینەیان نەبووە تەنها خۆشاردنەوە بووە لە داواكاریەكانی بەڵێندەران وە تەنها دروستكردنی كێشەی كۆمەڵایەتی یە بۆ بەڵێندەران .
بەڵێندەران كێشەمان نیە لە بری تەرخانكراو وە دەمانەوێت بە شێوازێكی بەبەرنامە دابەش بكرێت . نەك دانانی لە ( 15% ) كە كە بەپێی واقع ناگونجێت و ئەو داتایانەی لەبەردرەسماندایە بەڵێندەران زۆر زیاتر حەقیان دەكەوێت .
یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی سلێمانی
30/12/2014
PM:02:18:30/12/2014