به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هەرێم رایگه‌یاند'' سێشەممە و چوارشەممە له ناوچه شاخاوییەکان پارێزگا و قه‌زا و ناحیه‌كان باران ده‌بارێت و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.''
به‌پێی پێشبینیه‌كانی کشناسی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئاسمانی هه‌رێم به گشتی به‌رده‌وام هه‌وری ده‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی روی له ناوچه‌كه‌مان كردوه به‌رده‌وامی ده‌بێت، بارانبارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كان.
لە هەندێک کاتیش‌دا، سنوری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك دابارینی زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانی به لێزمه‌و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه، به گشتی له كاتی بارانباریندا هه‌ندێك ناوچه هه‌وره تریشقه‌ی ده‌بێت، به‌فریش له‌سه‌ر ناوچه سنورییه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ناجێگیری له كه‌شی ناوچه‌كه‌مان به‌رده‌وامی ده‌بێت ئاسمان به‌رده‌وام هه‌ور ده‌بێت، بارانبارینیش به شێوه‌ی نمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان.
لە ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و به‌شێك له سنوری ئیداره‌ی سۆران باران بارینی به لێزمه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری دروستبونی هه‌وره تریشقه، له ناوچه سنوریه‌كانیش به‌فرده‌بارێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : ١٥ پله‌ی سیلیزی
پیرمام : ١٠ پله‌ی سیلیزی
سۆران : ١٢ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : ٧ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : ١٣ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : ١٥ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : ١٦ پله‌ی سیلیزی
دهۆك : ١٤ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : ١٣ پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : ١٣ پله‌ی سیلیزی