بە گوێرەی پێشبینی کەشناسی ئەمشەو شەپۆڵێکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەگاتە هەرێمی کوردستان و هەروەها پێشبینی بارینی تەرزەش دەکرێت.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەمشەو سێشەممە بلاویکردەوە کە " ئەم شەو پێشبینیی دەکرێت شەپۆڵێکی نمە باران و بارانی مام ناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت ".
دەشڵێت" بەتایبەتی لە درەنگانی شەودا بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە سەرەتا لەناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک و باکوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەرین ببارێت ".
لای خۆشییەوە شارەزایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن کە زۆرترین بڕی بارانبارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت و ئەگەری بارینی تەرزە، بەتایبەتی لە سلێمانی هەیە.