وەزیری دادی عێراق: هیچ زیندانیەکی داعش ناگوازرێتەوە بۆ هەرێم


وەزیری دادی عێراق، لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، لە بارەی ئەگەری گواستنەوەی زیندانیانی چەکدارانی داعش دوای ئەوەی لە زیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە گواسترانەوە بۆ عێراق.

چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند "هەموو ئەوانەی دەبووایە بگوێزرێنەوە هێنراونەتە عێراق، تەنیا یەک قۆناغ ماوە و ئەمڕۆ یان سبەی کۆتایی بە پڕۆسەکە دەهێنرێ".

سەبارەت بە گواستنەوەی زیندانیەکان بۆ هەرێمی کوردستان وەزیری دادی عێراق وتی "هەموویان لە زیندانێکی دیاریکراو لە بەغداد رادەگیرێن کە هاوڵاتی زیاتر لە ٦٠ وڵاتن و زۆرینەیان سوورین".

"هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان لە رێگای وەزارەتی دەرەوەوە بەردەوامە و داوا لە وڵاتان دەکەین، هاوڵاتیی خۆیان وەربگرنەوە، ١٦٥ کەس لە زیندانییەکان هاووڵاتیی تورکیان، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، رادەستیان بکەینەوە"، خالید شوانی وا دەڵێت.
 
بەپێی  دوایین ئامار لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقەوە تا ئێستا نزیکە ٥ هەزار زیندانی چەکدارانی داعش گواستراونەتەوە بۆ عێراق.




PM:09:08:11/02/2026