وڵاتێک بە فەرمی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی دیاری کرد

سەڵتەنەتی عوممان وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی، بە شێوەیەکی فەرمی یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانی بۆ ساڵی زاینی دیاریکرد و رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە دەستپێکی مانگەکەیە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦ ، لیژنەی بینینی مانگ لە سەڵتەنەتی عوممان لە راگەیەندراوێکدا وتی" ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١٧ی مانگ، بینینی مانگ ئەستەمە. هەر بۆیە بڕیاردرا، رۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگ، وەک تەواوکەری مانگی شەعبان دەستنیشان بکرێت".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی لیژنەی بینینی مانگ، رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ١٩ی شوبات، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دەبێت لەو وڵاتەدا.

هاوکات لەگەڵ بڕیارەکەی سەڵتەنەتی عوممان، ناوەندیی فەلەکناسی نێودەوڵەتی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)
وڵاتێک بە فەرمی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی دیاری کرد

بڵاویکردەوە، بەهۆی دوورکەوتنەوەی مانگ و بارودۆخی فەلەکی، رۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگ کۆتا رۆژی مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی پێنجشەممە ١٩ی مانگ لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.




PM:03:39:12/02/2026