رۆژێکی دیکەش بووە پشوو
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی كرده پشوو، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ناگرێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند: به‌وپێیه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(د.خ) ده‌كه‌وێته رۆژی شه‌ممه 3-1-2015 كه له‌خۆیدا پشووه، بڕیاردرا رۆژی یه‌كشه‌ممه 2015/1/4 له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ببێته پشووی فه‌رمی.
سه‌فین دزه‌یی ئاشكراشیكردوه كه پشووه‌كه وه‌زاره‌ته‌كاتی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا ناگرێته‌وه، چونكه ئه‌وان به‌رنامه وخشته‌ی خۆیان بۆ پشوه‌كانیان دیاریكردووه.
PM:03:11:31/12/2014