ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچییەکانی هاتووچۆ تا ٣٠ حوزەیرانی ئەم ساڵ.
چوار شەممە، ٢٥ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتەکەمان بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی ٪٢٠ درێژ بکرێتەوە و تاکو ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٥".
لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتوچۆ بەڕێژەی ٪٢٠ دراوە و چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندیی هاوڵاتیان درێژکراوەتەوە.