بەشێک لە هێزەکانی تورکیا لە سەرێکانی کشانەوە

‌ساتی بەجێهێشتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە سەرێکانی

ئەمڕۆ شاندێکی ئاسایشی دیمەشق و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر چوونە سەرێکانی  و بە پێی زانیارییەکان بەشێک لە هێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە کشاونەتەوە.

پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکانی دەست سپی میدیا کەوتوون بە پابەندبوونیان بۆ ئەو ڕێککەوتنەی کراوە "بەشێک لە هێزەکانی تورکیا لەگەڵ فەرمانبەرانی نووسینگەی هەماهەنگیی تورکیا شارۆچکەی سەرێکانییان بەجێهێشت و نووسینگەکەشیان داخست، لەگەڵ ئەمانیشدا چەند ئۆتۆمبێلێکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەرەو ڕەققە و سڕین ڕۆشتوون".

چاوەڕوان دەکرێت لەمەودوا هێزێکی هاوبەشی ئاسایش بچێتە سەرێکانی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و هاوکات شاندێکی هاوبەشی ئاسایش سەردانی شارەدێیەکانی تەل براک و تەل حەمیسیان کردووە و لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە کۆبوونەتەوە.

لە ٩ تشرینی یەکەم ٢٠١٩، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ناوی "کانی ئاشتی" دەستپێکرد و لەگەڵ گروپە چەکدارەکان ئەو ناوچەیەی ڕۆژئاوای کوردستانیان داگیرکرد. 




PM:09:40:26/02/2026