ئێران: ئێمە هەموو بنکە و سەرچاوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانج دەگرین

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند"ئێمە هەموو بنکە و سەرچاوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە ئامانجی شەرعی دەزانین".

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران:

🔹هێزە چەکدارەکان ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی خۆشەویستمان.

🔹ئێمە ئەمریکا وەک فاکتەری سەرەکی دەستدرێژیی ئەمڕۆ دەناسین و ڕژێمی زایۆنی هاوبەشی ئەم دەستدرێژییە. لە هەمان کاتدا هەردووکیان بە یەک دەزانین.

🔹هێزە چەکدارەکان و بەتایبەتی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران، ڕاستەوخۆ دوای دەستدرێژی بێشەرمانەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەیان لەدژی بنکە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە و ڕژێمی زایۆنی دەستپێکرد.

🔹هەموو بنکە و سەرچاوە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و فەزا و زەوی بە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکان دەزانین.

🔹ئێمە لە شەڕی ١٢ ڕۆژە بەهێزتر ڕووبەڕووی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبینەوە. پێویستە خەڵک بزانن کە پێویست بە نیگەرانی ناکات.

لای خۆشیەوە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویکردەوە کە "
بنکەکانی ئەمریکامان لە قەتەر و بەحرەین و ئیمارات کردە ئامانج"





PM:01:54:28/02/2026