ئەمڕۆ لە هێرشێکدا بۆسەر بارەگای سەرەکی ئیتڵاعات لە مهاباد چوار کەس کوژراون و ٢٢ کەس برینداربوون.
دوو شەممە، ٣ ئادار ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی مهاباد بە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندوە کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٢٢ بریندار گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و بە پێی زانیارییەکانیان ٤ کەسیشیان کوژراون.
ئەمڕۆ لە بەردەوامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و بارەگا سەربازی و ئەمنیەکانی ئێران لە هێرشیکرایە سەر سنە، مەریوان، مهاباد و ڕۆژی ڕابردووش هێرش کرایە ناوەندە ئەمنیەکانی کرماشان.