نوسه‌ر‌و هونه‌رمه‌ند‌و مامۆستای زانکۆ، فه‌رهاد پیرباڵ ئاشکرایده‌کات که دواین کتێبی خۆی به حه‌وت ناونیشانی جیاوازه‌وه‌که ناونیشانه‌که‌ی به حه‌وت زمانی جیاواز نوسیویه‌تی بڵاوده‌کاته‌وه.
فه‌رهاد پیرباڵ له ئه‌کاوه‌نتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئاشکرایکردوه که نوێترین کتێبی حه‌وت ناونیشانی جیاوازی ده‌بێت‌و یه‌که‌م جار له تورکیاوه بڵاویده‌کاته‌وه.
پیرباڵ له ئێستادا له توکیا نیشته‌جێیه‌و مامۆستای زانکۆ‌و چه‌ندین کتێبی رۆمان‌و شیعر‌و لێکۆڵینه‌وه‌و کتێبی وه‌رگێردراوی هه‌یه‌و چه‌ند پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری کردۆته‌وه‌و کلیپێکی گۆرانی بڵاوکردۆته‌وه.
فه‌رهاد ده‌ڵێت "بۆیه‌که‌مجاره له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا کتێبێک به حه‌وت زمان بنوسرێت به زمانه‌کانی: فەرنسی و فارسی و عەرەبی و کوردی - ٢ دیالەکت و ئیکلیزی و تورکمانی ده‌بێت.
