ئەمریکا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات دەستبەجێ هۆتێلەکانی هەولێر چۆڵبکەن


ئەمشەو ٦ ی ئادار بەپەلە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دا بە هاولآتیانی وڵاتەکەی لە هەرێم کە هەرچی زووترە هۆتێلەکانی هەولێر جێبهێڵن، چونکە بە ئامانج دەگیرێت.

لە راگەیاندنێکدا باڵوێزی ئەمەریکا لە بەغدا ڕایگەیاند" ڕەنگە میلیشیا تیرۆریستییەکانی هاوپەیمانی ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی ئەو هۆتێلانە بدەن کە بیانییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕووی تێدەکەن".

هەروەها لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە " ئێمە بە توندی هانی هاووڵاتیانی ئەمریکی دەدەین کە هەر کاتێک توانییان بە سەلامەتی ناوچەکە جێبهێڵن و ئەگەر بڕیاریاندا بمێننەوە، پێویستە پێداچوونەوە بە بژاردەکانی نیشتەجێبوونیاندا بکەن".

"ئەو ئەمریکییانەشی کە بڕیار دەدەن بمێننەوە، دەبێت ئامادەبن بۆ مانەوە لە شوێنەکانیان لەناو شوێنێکی ئارامدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن. پێویستە بڕی پێویست لە خۆراک، ئاو، دەرمان و پێداویستییە سەرەکییەکانی تر دابین بکەن.( باڵوێزخانەی ئەمەریکا وا دەڵێت ).

ئەوە لە کاتێکدایە کە سات بەسات جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران توندتر و فراوانتر دەبێت، هەروەها هەرێم و هەولێریش کراوەتە ئامانجی هێزە ملیلیشیاکان و ئێران.




PM:10:36:06/03/2026