دوای تەقینەوەکانی شەوی ٦ ی ئاداری هەولێر، دژەتیرۆری کوردستان رایگەیەند" چوار درۆنی بۆمبرێژکراو تێکشکێنران".
دژەتیرۆی کوردستان لەو راگەیاندنەدا دەڵێت " هێزەکانی هاوپەیمانان چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان لەئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە".
لەبارەی زیانەکانەوە، دژەتیرۆر، دەڵێت، " پارچەو پاشماوەی یەکێک لەدرۆنە تێکشکاوەکان لە گۆڕەپانێکی نزیک هۆتێلێک کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە".