بەپێی
پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە کۆتایی ئەمرۆ شەممەوە
ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما تا
رۆژی یەکشەممە دادەبەزێت.
بە
پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ شەممە ٧/٣/٢٠٢٦ کەشوهەوا لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو
دەبێت . سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی باکووری پارێزگای دهۆک کەمێک نمە باران و
بەفر بارین دەست پێدەکات لە دوای نیوەرۆ نمە باران و بارانی مامناوەند زۆربەی
ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە . لە درەنگانی شەوی شەممە کاریگەری
دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران بارین دەبێت
هەروەها لەسەرجەم ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی
سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی
سیلیزی
بە
پێی ئەو پێشبینییە سبەى یەک شەممە ٨/٣/٢٠٢٦کەشوهەوا هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی رۆژدا، باران بارین بە شێوەی نمە
باران و بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەروەها لەسەرجەم
ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەفر بارینێکی کەم دەبێت. لە درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم
شەپۆلە کۆتایی پێدێت.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی یەکشەممە:
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی
سیلیزی
سلێمانی: 13 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ: 14پلەی
سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی
سیلیزی